پەیامی کورد ... دواهەمین ئاماری تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا ڕادەگەێنین
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی ڕۆژانەی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هەروەها تێکڕای تووشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر ١٥ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار کەس.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا تاکوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوەتە ١٥ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار و ٩٤٣ کەس، لەو ژمارەیەش ٩ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٨٨٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٦٣٠ هەزار و ٣١٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار و ٨٧٥ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٤٦ هەزار و ١٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنێک و ٩٤٢ هەزار و ٦٣٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 314 هەزار و 631 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی 281 هەزار و 413 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە