پەیامی کورد ... دواهەمین زانیارییەکان لە سەر ڕێژەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا
لەئێستادا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن ٤٠٦ هەزار كەس و ژمارەی مردووانی پەتاكەش بۆ ٤٥١ هەزار و ٣٨٧ تووشبوو بەرزبوەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەئێستادا ژمارەی تووشبوانی پەتای كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن ٤٠٦ هەزار كەس.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، كۆی گشتی مردووانی پەتاكە گەیشتوەتە ٤٥١ هەزار و ٣٨٧ كەس كە دەكاتە ٩٪ی ئەو تووشبووانەی كەیسەكەیان داخراوە و ٩١٪كەی دیكەش ئەوانەن كە چاكبوونەتەوە كە چوار ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٨٥٧ كەسە.
لەسەر ئاستی ووڵاتان، ئەمریكا زۆرترین قوربانی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە و تاکوو ئەمڕۆ پێنج شەممە بەكاتی هەرێم، دوو ملیۆن و ٢٣٤ هەزار و ٤٧١ تووشبووی پەتاكە لە ئەمریكا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ١١٩ هەزار و ٩٤١ كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتەكانیش، لە ووڵاتی ئەمریكای باكوور دو ملیۆن و ٥٧٩ هەزار و ٢١٣ هاووڵاتی تووشی پەتاكە بوون، لەو ژمارەیەش ١٤٩ هەزار و ٥٧٤ كەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش زۆرترین ژمارەی قوربانیان لەسەر ئاستی ووڵاتەکان لەو ووڵاتە تۆماركراوە.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە 24 هەزار و 254 كەس، لەو ژمارەیەش 773 كەس گیانیان لەدەستداوە و 10 هەزار و 770 كەس چاكبونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە