پەیامی کورد ... دوای ئەوەی کە تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "دەستیكروە بە ناردنی هێزی سەربازی ووڵاتەكەی بۆ لیبیا سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە، هێزی ئەورووپایی لە لیبیا بڵاوبكرێنەوە، ئەوەش بەمەبەستی پشتگیریكردنی ئاشتی لەو ناوچەیە و ئەو بابەتەش لە كۆنگرەی بەرلین تاوتوێدەكرێت.
جۆزێپی كۆنتێ، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا هەروەها سەبارەت بە دۆخی رووسیا رایگەیاند "ناردنی هێزی ئەورووپایی بۆ لیبیا یەكێكە لە بژاردەكان كە لەسەر مێزی كۆنگرەی بەرلین تاوتوێدەكرێت، بەڵام پێویستە لەسەرمان هەڵوێستەكانمان رێكبخەین وبەرەو چارەسەری سیاسی بڕۆین".
ئاماژەی بەوەشكرد "لەكاتێكدا بژاردەی سەربازی وەلابنرێت، پێدەچێت هێزی ئەوروپی بنێردرێت بۆ لیبیا تا ئاشتی لەو ناوچەیەدا بپارێزن و ئەو بژاردەیەش پێشنیاركراوە".
وتیشی "ناتوانین رازیبین بە هەبوونی هێزی سەربازی دیكە لە لیبیا، ئەو وڵاتە لە دانووستان و رووبەڕووبوونەوەدایە و پێویستە بە رێكاری دێپلۆماسی كارەكانی چارەسەربكرێت، هەمیشە ئەو رێكارە كاراتربوە لە چەك"، وتیشی لیبیا پێویستی بە چەك وجەنگاوەری نوێ نیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە