پەیامی کورد ... به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان موحه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته جارێكی تر له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه و ركابه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌شی ئه‌نجامه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ساخته‌كاری كراوه.
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان كه رۆژی ٢٨ ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته ٥٠.٦%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و جارێكی‌تر له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌رچی عه‌بدووڵا عه‌بدوڵا ركابه‌ری سه‌ره‌كی سه‌رۆك كۆماره، ٣٩.٥%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كان عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامێكی پاك و بێگه‌رد بووین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیمۆكراسی و ده‌نگی خه‌ڵك نییه له رێگه‌ی ساخته‌كارییه‌كی به‌ربڵاوه‌وه ئه‌نجامێكی ساخته‌یان راگه‌یاند.
وتیشی، له پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رگری له ده‌نگی هاووڵاتیان ده‌كات و.
له كۆی٢٤ میلیۆن ئه‌فغانی نزیكه‌ی ٩ میلیۆن كه‌س ناوی خۆیان بۆ به‌شداری له ده‌نگدان تۆمار كردبوو، به‌ڵام ٢ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س به‌شداریان له پرۆسه‌كه‌دا كردبوو، له‌و ژماره‌یه‌ك یه‌ك میلیۆن ده‌نگیان له لایه‌ن كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه پووچه‌ڵ كرایه‌وه و له كۆی یه‌ك میلیۆن و ٨٢٤ هه‌زار ده‌نگی درووست ته‌نها له‌سه‌دا یه‌كیان ده‌نگی ژنان بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە