پەیامی کورد... دوبەی بوو بە دووەم باشترین شاری جیهان
لە راپۆرتی دەستنیشانكردنی باشترین شارەكانی جیهاندا كە زیاتر لە 100 شاری هەڵسەنگاندووە، دوبەی پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
كۆمپانیای “یورۆمۆنیتەر ئینتەرناشناڵ” هەڵسەنگاندنەكەی كردووە، توانستی ئابوری و كارسازی، گەشتیاری، ژێرخانی گەشتیاری، سیاسەتی كەمەندكێشكردنی گەشتیاران، تەندروستی و ئاسایش ئەو شەش پێوەرەن كە كراون بە بنەمای هەڵسەنگاندنی شارەكان.
بەپێی راپرسییەكە، پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، دوبەی لە میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەب پلەی دووەم و ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا لە پلەی سێیەمدایە.
راپۆرتەكەی “یورۆمۆنیتەر ئینتەرناشناڵ” دەڵێت، “مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە پلەی چوارەمدایە و رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە پێنجەم باشترین شاری جیهان دەستنیشانكراوە، لە كاتێكدا لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە پلەی شەشەمدایە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە