پەیامی کورد ... دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی خۆڕەم ئاوا سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سێدارەدران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، هەواڵدەری تەسنیم سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە بەڕێوبەری گشتی دادگای پارێزگای لۆڕستان ڕایگەیاندووە : ٢بەندکراوی بەندیخانەی خۆڕەم ئاوا لە سێدارە دران.
موحەمەد ڕەزم ڕایگەیاندووە: تۆمەتبارەکان ۲۲ی سەرماوەزی ساڵی ٢٠١٩، بەنزینخانەی "دڕە گەرم"ی خۆڕەم ئاوایان ئاگر تێبەرداوە و بوونەتە هۆی کوژرانی ٣ بەرپرسی ئاسایشی شاری خۆڕەم ئاوا.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی ئەم دوو کەسە ناسێندراوان و لە سێدارەش دران.
لە ڕاپۆرتەکەدا، شوناس، ڕێکەوت و شوێنی بەڕێوەچوونی حوکمەکە دیار نییە؛ بەڵام پێشتر موحەمەد ڕەزم لە ڕێکەوتی ۲۵ی سەرماوەزی ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاند بوو: ئەم کەسانە بەرپرسانی دەرکراوی هێزی ئاسایشن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە