پەیامی کورد ... دوو هاووڵاتی ئێرانی لە نزیک ستۆکهۆڵم بە گومانی هەوڵدان بە کردەوەی تێرۆریستی دەست بەسەرکران
ئاژانسی میدیایی گشتی سوید بڵاویکردەوە، ژن و پیاوێکی ئێرانی سەربە دەزگای هەواڵگری ئێران کە لەلایەن حکوومەتی سویسراوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دیپۆرتکرانەوە، پلانیان بۆ کوشتنی چەند جوولەکەیەک دانابوو.
لە مانگی (نیسان/4)ی ساڵی 2021 هەریەکە لە مەهدی رەمەزانی و فریشتە سەنافەرید لە دەورووبەری شاری ستۆکهۆڵم بە گومانی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆر دەستگیرکران.
دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەو ژن وپیاوە لە ساڵی 2017 مافی پەنابەرییەتیان وەرگرتوە و خۆیان وەک هاووڵاتی ئەفغانی ناساندووە ، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ لە سوید دیپۆرتکراونەتەوە بەرەو ئێران، چوونکە هەڕەشەیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی درووستکردوە.
داواکاری گشتی بەرپرس لە دۆسیەی ئەو ژن و پیاوە ئێرانییە ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان بڕوایان بەوە هێناوە کە ئەو دوو کەسە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی ئێرانی لە ووڵاتەکەدابوون و هەڕەشەی ئەمنی مەترسیدارایان لەسەر سوید درووستکردبوو لەبەش ئەوەش دیپۆرتکرانەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە ئەو دوو کەسە ئاشکرا نەکراوە ، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی میدیای سوید ئەو ژن و پیاوە رێنماییان لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە وەرگرتوە بۆ ئەوەی چەند هێرشێک دژی ژمارەیەک جوولەکە لە سوید ئەنجام بدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە