پەیامی کورد ... دوو ئەندامی پلە باڵای حێزبۆڵلای لۆبنان لە لایەن ئەمریکا گەمارۆ دران
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو ئەندامی پلە باڵای گرووپی شیعەی حێزبۆڵلای لۆبنان ی خستە لیستەی گەمارۆوەکانییەوە .
وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتەیەکگرتووەکانی جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەی ڕایگەیاند کە یەکێک لەم دوو کەسە فەرماندەیەکی هەرە پلە باڵای سەربازییە لە باشووری لۆبنان بووە .
- نەبیل کائۆک ، ئەندامی شەورای جێبەجێکاری گرووپەکەیە کە لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٨٢ تاکوو ٢٠٠٠ دا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باشووری لۆبنان ئەنجام دەدا .
- حەسەن بەغدادی کەسی دووهەمی گەمارۆدراوە . هەردوو ئەم کەسانە لە کادیرانی ڕابەری یا خود جیبەجێکاری حیزبۆڵلان .
- گرووپی حیزبۆڵلای لۆبنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و لە لایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی ناسێندراوە چالاکییەکانی ئەم گرووپە لەم دواییە لە ئاڵمانیا ش بە شێوەیەکی بەرفراوان قەدەغە کرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە