پەیامی کورد ... دووهەمین گەورە شاری عەرەبستان بە هۆی کۆرۆناوە قەرەنتین کرا .
بەرپرسانی عەرەبستانی بە بۆنەی ڕاوەستاندنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا ، شاری جەددەی قەرەنتینە دەرچوونی ئەم شارەی قەدەغە ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئە ووڵاتە بە بۆنەی ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا شاری جەددەی کە دووهەمین گەورە شاری عەرەبستانە قەرەنتینە کرد و هاتن و دەرچوون بۆ ئەم شارەیان قەدەغە راگەیاند .
لەم بەیاننامەیەدا کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی SPA بڵاو کراوەتەوە : " ئەم بڕیارە وەکوو بەشێک لە هەوڵگەلی پێشگیرانەیە لە بەرامبەر بڵابوونەوەی کۆرۆنا گیراوەتە بەر و لە ڕۆژی یەکشەممەوە کاتژمێر ١٥:٠٠ پێویستە بخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە کە سەرەتا بریتییە لە قەدەغەی هاتن و چوونی ناو شار و دووهەم قەدەغەی هاتن و چوون بۆ شارەکە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە