پەیامی کورد... واشنتۆن چوار مانگی دیكە لێخۆشبوون بۆ عێراق درێژدەكاتەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران
بۆ كڕینی كارەبا و غاز لە تاران، واشنتۆن (4) مانگی دیكە لێخۆشبوون بۆ عێراق درێژدەكاتەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چوار مانگی دیكە لێخۆشبون لە سزاكان بۆ عێراق درێژدەكاتەوە, لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران, ئەوەش وادەكات بەغداد بتوانێت درێژە بە هاوردەكردنی غاز بدات لە تارانەوە.
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە،"ئەو رێوشوێنە رێگە بە عێراق دەدات پارەكانی بەكاربهێنێت بۆ پێدانی تێچووی هاوردەكردنی كارەبا لە ئێران كە دەخرێتە سەر ئەژمارێكی كۆتوبەندكراو لە عێراق.
كۆی قەرزی شایستەی ئێران لە ئەستۆی عێراق لەبەرامبەر هاوردەكردنی پێشتری غاز لە تارانەوە دەگاتە نزیكەی (10) ملیار دۆلار.
لەساڵی (2018)وە, ئەوە (21)مین جارە واشنتۆن ئەو رێوشوێنە تایبەتە بۆ عێراق دەكات و رێگەی پێدەدات مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات و كارەبا و غازی لێوە هاوردەبكات.
بەهۆی ئەو سزایانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی, بەغداد ناتوانێت راستەوخۆ پارەی ئەو غازە بدات كە لە ئێرانەوە هاوردەی دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە