حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت، لە سێكتەری تەندروستیی سوود لە ئەزموونی كوردستان ببیینت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەولێر كۆبوونەوەیەكی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و لایەنی پەیوەنەدیداری ئوردنی سەبارەت بە زیاتر پەرەپێدانی تەندرووستی ئەنجامدرا.
ساڵانە زیاتر لە ملێۆنێك گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارەییەكانی هەرێمی کوردستان دەكەن و حکوومەتی هەرێمیش دەیەوێت ژمارەی گەشتیاران، لە رێگای هێنانی گەشتیاری تەندروستیی زیاتر بکات.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەشێكی زۆر لە ھاووڵاتیانی ناوخۆ و پارێزگاكانی عێراق بە مەبەستی چارەسەری پزیشكیی، روو لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دەكەن، لەكاتێكدا ھەمان چارەسەر بە نرخێكی كەمتر لە ھەرێمی كوردستان دەست دەكەوێت.
ھەیسەم ساڵح، كونسوڵی گشتی ئوردن لە ھەولێر لەو بارەیەوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان لە سەرجەم بوارەكاندا پەرە پێبدەین، بە تایبەتی كەرتی تەندروستی و گەشتیاریی".
راشیگەیاند: "ئوردن بە یەكێك لە ئاراستە سەرەكییەكان دادەنرێت لە رووی گەشتیاری تەندروستیەوە و ناوەندی یەكجار پێشكەوتووی ھەیە لەو بوارەدا".
K24
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە