پەیامی کورد ... ٥٣٥ کەس لە ئێران کوژران و بریندار بوون .
ووتەبێژی ڕێکخراوەی فریاگوزاری ئێران ڕایگەیاند لە ڕووداوی لافاوی ئەم ڕۆژانەی ئێران تا ئێستا ۵۷ کوژراو و ۴۷۸ بریندار بووە.
لە ڕاپۆرتێکدا لافاوی ئەم دواییەی ئێران تا ئەمڕۆ چوارشەممە, خەسارەتی گیانی و وماددی لە زیاتر لە ۱۵ پارێزگای ئێران داوە.
موجتەبا خالدی ڕایگەیاند: لە لافاوی ئەم ڕۆژانەی ئێران ۲۲ کەس لە شیراز, ۷ کەس لە پارێزگای گولستان, ۵ کەس لە پارێزگای مازەندەران, ۳ کەس لە خۆراسانی باکووری, ۳ کەس لە کەهگیلویە و ۵ کەس لە لۆڕستان گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها لە خوراسانی ڕەزەوی, سمنان, هەمەدان, خووزستان, کرماشان, زەنجان , قەزوین و ئیلام و کوردستان هەر کام یەک کەس تا ئێستا گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە