پەیامی کورد ... لە سانفڕانسیسکۆ قەدەغەی دەرچوون لە ماڵ دەرکرا .
بەرپرسانی سانفڕانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا ، دەرچوون لە ماڵیان بۆ دانیشتووانی ئەو شارەیان قەدەغە کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاسۆشەیتێد پرێس ، بەرپرسانی سانفڕانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا ، دەرچوون لە ماڵیان بۆ دانیشتووانی سان خۆزێ ، بێرکلی و ئۆکلەند (Oakland وSan Joseو Berkeley ) قەدەغە ڕاگەیاند .
بەرپرسانی ئیالەت ، ڕێوشوێنی زۆر تووندی قەرەنتینەیان لە ناوچەیەک بە ئاماری نزیکەی ٧ میلیۆن کەس راگەیاند . دانیشتووانی ئەم شارانە نابێ لە ماڵەکانیان دەربچن . دەرچوون لە ماڵ تەنیا بۆ کرینی کەل و پەلی خواردەمەنی ، دەرمان و یا خود لە ئەگەری گرینگییەکی زۆر تایبەت ئەنجام دەدرێت .
لە لۆسەنجلێس و سان دیێگۆ ، بە ئاماری زیاتر لە ١٣ میلیۆن کەس ، ڕێستۆرانەکان داخران و تەنیا بۆ ئەنجامدانی داخوازی خواردەمەنی لە ڕێگای دوورەوە کار دەکەن . لە ئەمریکا زیاتر لە ٤٦٠٠ کەسی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاگەێندراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە