هەوڵی سێ فڕۆکەی فەڕەنسی بۆ چوونە ناو سنووری ڕووسیا لە دەریای ڕەش

هەوڵی سێ فڕۆکەی فەڕەنسی بۆ چوونە ناو سنووری ڕووسیا لە دەریای ڕەش

پەیامی کورد    ...   هەوڵی سێ فڕۆکەی فەڕەنسی بۆ چوونە ناو سنووری ڕووسیا لە دەریای ڕەش

فڕۆکەی سوو-٢٧ی ڕووسی ڕێگری لە هاتنی سێ فڕۆکەی فەڕەنسی بۆ سنوورەکان لە دەریای ڕەش کرد.
بەپێی هەواڵێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سو-٢٧ی ڕووسی بە یاوەرییەوە فڕۆکەیەکی دوور مەودای جۆری E-3F ی فەڕەنسی بەسەر دەریای ڕەش دا بردووە.
وەک وەزارەتەکە ئاماژەی پێکردووە، لە ٥ی ئازاردا، ڕادارەکانی ڕووسیا بەسەر دەریای ڕەشدا سێ ئامانجی ئاسمانییان دەستنیشانکردووە کە بەرەو سنووری دەوڵەتی ڕووسیا دەفڕن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاگاداری کردەوە: بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دەست درێژی بۆ سەر سنوورەکانی دەوڵەتی ڕووسیا، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سوو-27ی سەر بە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی لە ئەرک دا فڕیوە. تیمی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ئامانجە ئاسمانییەکانیان دەستنیشان کرد، فڕۆکەیەکی سیخوڕی و کۆنتڕۆڵکردنی ڕاداری مەودای دووری E-3F و دوو فڕۆکەی جەنگی فرە ڕۆڵی ڕافال-S ی هێزی ئاسمانی فەرەنسا.
ئەوان ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی فڕۆکە جەنگییە ڕووسییەکە، فڕۆکە سەربازییە بیانییەکان سنووری دەوڵەتی ڕووسیایان تێپەڕاندووە و ئاسمانیان بەسەر دەریای ڕەش دا بەجێهێشتووە.
لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە