پەیامی کورد...سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە ئێزدییەکان دەکات
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/12/2022، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزی پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەم".
دەشڵێت: "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکێکی تازە بۆ ئارامی و بەختەوەری تەواوی خوشک و برایانی ئێزیدی".
هەروەها سەرۆک بارزانی راشیگەیاندووە: "هەر بەم بۆنە پیرۆزە جەخت لە برایەتی و پەرەپێدانی فەرهەنگی پێکەوە ژیان و ئاشتیخوازی لەنێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە