پەیامی کورد ... کتێبی شێعری منداڵانی "ژژوو خان" چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی شێعری "ژژووخان" لە بەرهەمی هونەرمەندێکی ئیلامیە کە لەلایەن وەشانگەی "باشوور"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
کۆمەڵە شێعری کوردیی "ژژوو خان" لە نووسینی "محەممەد مورادی نساری" و بە نیگارکێشی "ئامێنە پوورخەلیل" لەلایەن وەشانگەی "باشوور"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
"ژژوو خان" یەکەمین کتێبی بڵاوکراوی "محەممەد مورادی نساری" یە بۆ منداڵان کە پێکهاتووە لە ٧ شێعر بۆ منداڵانی ئاستی تەمەنی "ب" و لە چوارچێوەی مەسنەویدا ووتراوەتەوە.
"محەممەد مورادی نساری"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری ئیلامە و لە شاعیران و وەشانگەرانی باشووری کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و تا ئێستا ١٣ کتێبی لە بواری شێعری فارسی و کوردی و وەرگێڕاندا، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
وەشانگەی باشوور کتێبی "ژژوو خانـ"ـی بە پەڕاونیگاریی "محەممەد ئەمین ئەحمەد بەیگی قەجەر" لە ١٦ لاپەڕەی خشتی و تەواو ڕەنگدا لە چاپ داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە