وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەفەرەکەی بۆ مۆسکۆ هەڵوەشاندەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەفەرەکەی بۆ مۆسکۆ هەڵوەشاندەوە

پەیامی کورد  ...   وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەفەرەکەی خۆی بۆ مۆسکۆ هەڵوەشاندەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، ئەمڕۆ ١٣ی مەی بۆ مۆسکۆ سەفەر ناکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەفەرەکەی خۆی مۆسکۆ هەڵوەشاندەوە و ئەمڕۆ بۆ ووتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپایی بەرەو برووکسێل بەڕێ دەکەوێت . ئەو هەروەها لەم سەفەرەدا بە بابەتگەلێک وەکوو بابەتی سیاسەت و دۆخی ئێران دەخاتە بەر باس .

بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٤ی مەی لە شاری سووچی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆمار و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چاوپێکوتن دەکات .

جێگای ئاماژەدانە کە سەفەرەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕووسیا لو ١٢ تاکوو ١٤ مەی بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو و بە پێی ئەم بەرنامەیە پۆمپێئۆ بڕیار بوو کە ئەمڕۆ لەگەڵ کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ ، بازرگانان و قوتابیانی زانکۆی ئەمریکی دیدار بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە