کۆشکی سپی شارەزایەکی بواری کارەباری ئۆکراین لە لە کارەکەی دوور دەخاتەوە

کۆشکی سپی شارەزایەکی بواری کارەباری ئۆکراین لە لە کارەکەی دوور دەخاتەوە

پەیامی کورد     ...   کۆشکی سپی ئەمریکا ئەسکەندەر ڤیدمان، شارەزا لەبوای کاروباری ئۆکرانیا لە ئەنجوومەنی نشتیمانی ئەمریکا لەکارەکەی لادەدات، کە پێشتر لە دژی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێس شایەتی دابوو.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دەیڤید پریسمین، پارێزەرەکەی ڤیدمانەوە ڕایگەیاند : "هیچ هاووڵاتییەکی ئەمریکی ناپرسێت بۆ ئەو پیاوە لەکارەکەی دورخراوەتەوە، ناپرسن بۆچی یەکێک لە سەباز و پارێزەرانی کۆشکی سپی کەمیکردوە، ئەو لەکارەکەی دوورخرایەوە لەبەر ئەوەی راستییەکانی ووتووە".واچاوەڕوان دەکرێت ڤیدمان وەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بگەڕێتەوە سەر کارەکەی پێشوی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).
هاوکات مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتەکەی پێشوازی دەکات لەگەڕانەوەی هەموو کارمەندەکان بۆ سەر پۆستەکانیان، بەڵام تا ئێستا روون نییە پێشتر ڤیدمان لە پێنتاگۆندا لەچی پۆستێکدا کاریکردوە. 

ڤیدمان یەکێک بوو لە گرینگترین شایەتحاڵەکانی دیموکراتەکات، لەو دۆسیەی کە دیموکراتەکان بەمەبەستی لەکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنگرێسی ئەمریکا بەرزیانکردبوەوە، بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی لەو پەیوەنییە تەلەفۆنییەی کە ترامپ لە25ی تەموزی ساڵی رابردودا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامیدابو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە