پەیامی کورد ... دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد
رێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا ڕایدەگەێنێت، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد و بڕیارە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە ووردەکارییەکان بە فەرمی رابگەێنێت.
ئیسماعیل سایەمیر، ڕایگەیاند : ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و تێیدا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد، بڕیاریشە ٢٦ی ئەم مانگە بە فەرمی ووردەکارییەوە رابگەێندرێن.
سایەمیر ووتیشی: "کە دادگا باسی لەوە کرد ٢٦ی مانگ ووردەکارییەکان رادەگەینن، واتا ئۆتۆماتیکی پەسەند کراوە، بۆیە رۆژی ٢٦ی مانگ دەردەکەوێت گۆڕانکارییەکان چین و ووردەکارییەکان چۆن بوونە ھەمووی بڵاو دەکرێتەوە، ئەوکاتیش دیار دەبێت کاردانەوەی لایەنەکان چۆن دەبێت".
دەشڵێ: "ئێمە لەبارەی وەرگرتنەوەی دوو کورسی بۆ پارتی، سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکەین بزانین ووڵامی سکاڵاکەی ئێمە چۆنە و چی کراوە، چوونکە غەدرێکی گەورە لە پارتی کراوە".
.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە