پەیامی کورد … مێرمنداڵێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی “فەرشید مەجیدی نژاد” خەڵکی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرشید مەجیدی نژاد بۆ ماوەی چەند مانگ ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕێگای سنووری بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.
دوای تێپەڕێنی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەیە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە