هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین هەمیشە لەنێو خەڵك و لەگەڵ ئازارەكانیاندا بین

هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین هەمیشە لەنێو خەڵك و لەگەڵ ئازارەكانیاندا بین

پەیامی کورد    ...    پارێزگاری هەولێر بە پلان و بەرنامەی تایبەت دەچێتە سەر كورسی پارێزگار و كار بۆ وەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكات، ئەو دەڵێت: "ئەوەی لە تواناماندا بێت، پێشكەشی هاووڵاتیانی دەكەین و هەمیشە لەنێو خەڵك و لەگەڵ ئازارەكانیاندا دەبین".

دكتۆر فرسەت سۆفی، پاڕێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: "بە پلان و پڕۆژەی بەهێـزەوە دەچینە پارێزگا و بەرنامەی كارمان داڕشتووە، كە بە هەگبەیەكی مەزن كار دەكەین بۆ خستنەگەڕی پڕۆژە خزمەگوزارییەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەسەر هێڵ دەبین، بۆ ئەوەی بتوانین لە ئاست داواكاری هاووڵاتیان بین".

پارێزگاری هەولێر ووتیشی: "ئەوەی لە تواناماندا بێت، هەمیشە لەنێو خەڵك دەبین و لەنێو كۆژانی هاووڵاتیاندا دەبین، لە هەر جێگا و شوێنێكیش هاووڵاتیان پێویستیان بە ئێمە بێت، لەوێ ئامادەییمان دەبێت، هەروەها بە متمانە و ئیرادەیەكی بەهێـز، خزمەتی خەڵكی خۆشەویستی شارەكەمان دەكەین، بە بێ جیاوازی حزبی و سیاسی و ئائینی و، لە پێناو بەرژەوەندی باڵای هاووڵاتیاندا باشترین خزمەگوزاری پێشكەش دەكەین".

 فرسەت سۆفی ئاماژەشی دا: "لەگەڵ حكوومەت لە وتووێژدا دەبین بۆ ئەوەی بتوانین بەپێی باری دارایی و بودجەی بەردەست كار لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بكەین، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش، پڕۆژەیەكی هاوبەش ئامادە دەكەین بە پلانی تۆكمە و تیمێكی چالاك و لێهاتوو كاری پێكەوەیی و سەركەوتوو بەئەنجام دەگەیەنین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە