ئاگربەسی سێ ڕۆژەی تاڵیبان

ئاگربەسی سێ ڕۆژەی تاڵیبان

پەیامی کورد     ...    ئاگربەسی سێ ڕۆژەی تاڵیبان

ئاگربەسی سێ ڕۆژەی تاڵیبان ، یەکەمین گرووپی سەد کەسی شەڕکەرانی بەندکراو ئازاد کران .

شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەفغانستان ڕایگەیاند : یەکەمین گرووپی سەد کەسی لە بەندکراوانی تاڵیبان بە پێی فەرمانی ئەم دواییەی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە ئازاد کران .

انتظار خادم ، بەرێوبەری بەشی " ئاشتی و پێشگرتن لە کوژرانی کەسانی سڤیل " لە بنکەی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەفغانستان بە بی بی سی ڕاگەیاند و ووتی کە ڕەوەندی ڕزگار کردنی بەندکراوان لە ڕۆژانی داهاتووش دا بەردەوامی هەیە و لە هەر ڕۆژێکدا سەد کەس لە بەند ئازاد دەکرێن .

ئەو داوا لە تاڵیبان یش دەکات کە وەکوو نیشاندانی باشی نییەتی ئەو گرووپە ، ئاگربەسەکە درێژ بکاتەوە ، و ووتووێژەکانی نێوان الافغانی ش دەست پێبکاتەوە و بەندکراوانی زیاتری دەوڵەتی ئازاد بکات

موحەمەد ئەشرەف غەنی ، سەرۆککۆماری ئەفغانستان ڕۆژی ڕابردوو لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دا لە پێشوازی کردن لە ڕاگەیاندنی ئاگربەسی سێ ڕۆژە لە لایەن تاڵیبان ەوە ، بۆ نیشان دانی نییەت باش دەوڵەتی ئەفغانستان فەرمانی ڕزگار کردنی دوو هەزار بەندکراوی تالیبان ی واژوو کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە