ھێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

ھێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گزیکردن لە کاتی تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاییەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20/5/2018، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە ، تێیدا ھاتووە: "لە میانی کۆبونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە نێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت (مۆبایل – وایەرلێس – فایبەر ئۆپتیک) و بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوە چوو، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گزیکردن لە کاتی تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاییەکان، بڕیار درا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، ھێڵی ئینتەرنێت ڕابگیرێت".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، کە ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و پەروەردە بۆ خولی یەکەمە کە لە ڕۆژی 27/5/2018 دەست پێ دەکات، ھەروەھا بۆ خولی دووەمیش کە لە 11/9/2018 دەست پێ دەکات، بڕیارەکەش لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 11ی بەر لە نیوەڕۆ جێبەجێ دەکرێت.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە