پەیامی کورد ... دەست گۆماردەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران " حزبۆڵڵای عێراق " هەڕەشەى کوشتن لە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەکەن
هەڕەشەی کوشتن لە سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق دەکرێت لەلایەن چەکدارانی حزبۆڵڵای عێراقییەوە کە سەربە هێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانن
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبییە، هەندێ سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە تاقمێک لە چەکدارانی حزبۆڵڵای عێراق، هەڕەشەی کوشتنیان لە موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق بەهۆی هەڵوێستی لەمەڕ کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ڕژێمی ئێران کردووە.
▫️ بەپێ سەرچاوە ناوبراوەکان، تاقمێک لە چەکدارانی حزبۆڵڵای عێراق، لە کاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلى سکرتێری حەلبووسی لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغداد، نامەیێکیان بە داخراوى و سەر بە مۆری حزبۆڵڵای عیراق پێ داوە کە هەڕەشەی کوشتنی حەلبووسی تێدا تۆمار کراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە