فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پارێزگای ئیدلبیان لە سووریا بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پارێزگای ئیدلبیان لە سووریا بۆردوومان کرد

پەیامی کورد... فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پارێزگای ئیدلبیان لە سووریا بۆردوومان کرد

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر پارێزگای ئیدلب و بە هۆییەوە کوژراو و برینداری لێ کەو تووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بۆسەر پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، ٧ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا چەند گەڕەکێکی پارێزگای ئیدلبی بە ئامانج گرتووە و بووەتە هۆی کوژرانی ٧ کەس کە ٤ کەسیان مەدەنین و ئەوانی دیکەش ناسنامەیان نادیارە.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا دێت بارودۆخی ناوخۆی سووریا ڕوو لە ئاڵۆزبوون دەکات، ناکۆکییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتووەتە ئەو پەری و بەشێک لە میدیا جیهانییەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی دەڵێن، "جەنگی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی ئەو دوو وڵاتە لەسەر خاکی سووریا یەکلایی دەکرێتەوە."

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە