پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی ژاپۆنی بە ناچارییەوە لە فڕۆکەخانەیەکی ڕووسیا نیشتنەوەی بەپەلەی ئەنجامدا
فڕۆکەیەکی ژاپۆنی لە فڕۆکەخانەیەک لە ڕووسیا بە ناچاری نیشتنەوەی بەپەلی ئەنجامدا .
بە پێی ڕاپۆرتێکفڕۆکەیەکی دوو ماتۆڕەی جۆری Dash-8-200 لە فڕۆکەخانەی یووژنۆ ساخالینسک ی ڕووسیا نیشتنەوەی بەپەلە و ناچاری ئەنجامداوە
بە ووتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ، فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە ناچار بە نیشتنەوەی بەپەلە بووە . دواتر ئاشکرا بووە کە لە فڕۆکەکەدا هیچ موسافرێک بوونی نەبووە و فڕینەکە تەنیا بریتی بووە لە دوو خەدەمە . لە دۆخی کەسەکان و هۆکاری نیشتنەوەی بە ناچاری ئەم فڕۆکەیە هیچ هەواڵ و زانیارییەکی لە بەردەست دا نییە
ئەم فڕۆکەیە لە ڕێگای ئاسمانی Sapporo - Petropavlovsk-Kamchatsky خەریکی فڕین بووە .
Bombardier DHC-8-200 دەستکاریکراو و چاکسازی کراوی فڕۆکەی بۆردی کورتی تۆربۆپراپ ی دوو ماتۆڕەی کەنەدایی ب Bombardier DHC-8 ە کە دەتوانێ ٣٩ - ٣٧ موسافر هەڵبگرێت لەم فڕۆکانە دەتوانرێت لە مەیدانگەلی ئاسمانی بە باندگەلی قیر نەکرا کەڵک وەربگیرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە