دەوڵەتی فەرەنسا بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتی خەڵک بڕیاری ڕێژەی زیادکراوی باجی هەڵوەشاندنەوە.
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ڕاشاتودەی لە هەواڵێکی بەپەلە دا بڕیاری دەوڵەتی فەڕنسا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێژەی زیادکراو لەسەر نرخی باج لەو ووڵاتەدا هەواڵی دا.
ئەو بڕیارە بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک کە لە سێ هەفتەی ڕابردووەوە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاو و پێکهاتنی بزووتنەوەیەک بە ناوی ئێلەک زەردەکان، دراوە.
ڕۆژی ڕابردوو نووسینگەی دادستێنی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ١٣٩ کەس لە هێلەک زەردەکان کە دەستگیر کراون لەو ووڵاتەدا لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ئەو ناڕەزایەتییە کە چووە ناو سێهەمین هەفتەی خۆیەوە، تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٨٥٠ کەس بریندار بوون کە ١٥٠ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی فەڕەنسایە.
شیاوی باسە کە نزیک بە ٢٨٧ هەزار کەس لە خەڵکی فەڕەنسا لە ژێر ناوی هێلەک زەردەکان ڕێک خراوە و ڕۆژی شەممە ١٧ ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری دەوڵەت لە سەر بەرز کردنەوەی نرخی سووتەمەنی سەدان شەقامیان لە سەرتانسەری ئەو وڵاتە داخستووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە