پەیامی کورد... فەڕەنسا داوای ئاگربەستی بەپەلە لەنێوان ئیسرائیل و غەززە دەكات
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، فەڕەنسا پێی وایە دەبێت ئاگربەستی بەپەلە لەنێوان ئیسرائیل و غەززەدا بكرێت و بەمەش ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئازادكردنی بارمتەكانی نێوان هەردوولا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 17/12/2023، كاسیرین كۆڵۆنا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "فەڕەنسا پێی وایە دەبێت ئاگربەستی بەپەلە لەنێوان ئیسرائیل و غەززەدا بكرێت، ئەم ئاگربەستەش، ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئازادكردنی بارمتەكانی نێوان هەردوولا."
ئاماژەی بەوەش دا، ئاگربەستی بەپەلە هەروەها ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ كەرتی غەززە.
كۆڵۆنا ئەوەشی خستە ڕوو: "پێویستە ئێستا بیر لەوە بکەینەوە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ئەم شەڕەی ئێستا چی بەدوای خۆید دەهێنێت، پێویستە ئاسۆیەكی سیاسی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەبێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە