پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی ڕووسیا کە دەیان سەربازی دیلی ئۆکراینی تێدابوو تێکشکا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه 65 سه‌ربازی دیلی ئۆكرانیی تێدا بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا ئاشكراكردوه كه فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه، له‌جۆری "ئێڵ-76"ی بارهه‌ڵگر بووه‌و 65 سه‌ربازی دیلی ئۆكرانیای تێدابووه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له ناوچه‌ی بلیگۆرد كه‌وتوه‌ته خواره‌وه‌و تێكشكاوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ڤیاچیسلاڤ فۆلۆدین، سه‌رۆكی ئه‌نجۆومه‌نی دۆما-ی روسیا، به‌پرسانی ئۆكرانیای به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه له پشت خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ن.
ناوبروا وتویه‌تی، ئۆكرانیا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی خۆی له ئاسماندا كوشت، كه دایك و منداڵه‌كانیان چاوه‌ڕوانی دیداریان بوون، فرۆكه‌وانه‌كانمان له ئه‌ركێكی مرۆیی‌دا بوون، به‌ڵام ئه‌وان به موشه‌كی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی كوشتیانن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە