فەرماندەی سێنتکام :  ئەمریکا ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

فەرماندەی سێنتکام :  ئەمریکا ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات
پەیامی کورد    ...   فەرماندەی سێنتکام :  ئەمریکا ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

ئیسرائیل لە دژبەرانی سەرسەختی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی سالی ٢٠١٥ ی هێزەکانی جیهانی لەگەڵ ئێران ە .

سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ، سێنتکام ، جارێکی دیکە حکوومەتی ئێران ی وەکوو گەورەترین هەڕەشە لە دژی سەقامگیری و ئەمنییەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو برد .

ژەنەڕاڵ مەکێنزی لە دواهەمین ڕۆژانی بەرپرسیاری خۆی لە پلە و پۆستی فەرماندەیی سێنتکام ، دوێنێ گەیشتە ئیسرائیل و لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم ووڵاتە ، دەربارەی زۆرێک لە بابەتگەل و چاڵێنجگەلی گرینگی ناوچەکە گفتۆگۆی کرد .

ئەو جگە لە سەرۆککۆماری ، سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل ، لەگەل ئاڤیۆ کۆخاوی ، سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەسی ئەرتەشی ئیسرائیل ، یش دیدار و چاوپێکەتنی کرد و هەر دوو لایەن دەربارەی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی بەرگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و حەوزەی کەنداوی فارس ڕاوبۆچوونیان گۆڕییەوە .

ژەنەڕاڵ مەکێنزی لە ووتووێژ لەگەڵ " ئیسرائیل توودەی " ووتی : " ئێران گەورەترین هەڕەشە لە دژی ئەمنییەتی ناوچەکەیە و ویلایەتەیەکگرتووەکان هەر شتێک کە لە توانای دا هەبێت ، بۆ پێشگرتن لە دەستکەوتنی ئەم ووڵاتە بە چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە