پەیامی کورد... فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا کوژرا
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژراوە.
بەپێی میدیاکان، ئەبو فەزڵ عەلیجانی فەرماندەی سوپای پاسداران لە کاتی ئەرکی ڕاوێژکاریدا لە سووریا کوژراوە.
لەدوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و بەهۆی سەرقاڵبوونی ڕووسیا لەو شەڕەدا، ئێران وەک هەلێک هەوڵی زیادکردنی هەژموونی خۆی لە سووریا دەدات.
لە ماوەیەکی کەمی پێشوودا بەهۆی کشانەوەی هاوپەیمانەکانی ڕووسیا لە هەندێک لە ناوچە ستراتیژییەکانی سووریا، گرووپە چەکدارەکانی ئێران لەو ناوچانە بڵاوبوونەتەوە، ئەوەش مەترسیی هەر هێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سەر سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارە ئێرانییەکان زیاتر کردووە لەناویشیاندا کردنە ئامانجی سەرکردە و فەرماندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەک لە فەرماندە و زانایانی ئەتۆمیی ئێران کوژران و دوای هەموو کردەیەکیش ئێران ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو کوشتنانە تۆمەتبار کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە