فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف ١٨ی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا تێکشکا

فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف ١٨ی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا تێکشکا

پەیامی کورد      ...   فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف ١٨ی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا تێکشکا 

بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکی ئێف ١٨ ی هێزی دەریایی ئەم ووڵاتە کە لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری تێئۆدۆر ڕۆزڤێڵت دا کەڵکی لێوەردەگیرا لە دەریای فیلیپین کەوتە خوارەوە .

بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرە لە کاتی ئەنجامدانی کاری هەمیشەیی خۆیدا تووشی ڕووداو بووەتەوە 

بە ووتەی ئەم بەرپرسانە دوو فڕۆکەوانی ئەم شەڕکەرە توانیویانە بە سەرکەوتوویی بەپەەلە خۆیان ڕزگار بکەن و لە زووترین کاتیشدا لە لایەن بالەفڕێکی جۆری MH-۶۰S ی کەشتی فڕۆکەهەڵگری تێئۆدۆر ڕۆزڤێڵیت کە خەریکی گەشت لێدان بووە لە ناوچەکەدا شناسایی کراوە و ڕزگار کراون 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە