تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩٥ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و هاوكات نۆ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە هەولێر بوون.

وەزارەتی تەندرووستی لەراگەێندراوێكدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی راگەێندراوەكە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤ هەزارو ٥٥٦ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا كەمتربوە لەو ولە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك ١٩٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٣٥١ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نۆ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: ٣ لە هەولێر، ٢ لە سلێمانی، ٢ لە دهۆك، ٢ لە هەڵەبجە.

دەقی راگەێندراوەكە:

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە