پەیامی کورد … پیاوێک برایەک و خۆشکێکی خۆی لە سەر میرات کوشت
بەهۆی کێشە لەسەر میراتی لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەسێک خوشک و برا و خوشکەزایەکی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و خوشک و براکەی کوشت.
ئهمڕۆ شەممە ١٠ی تەموزی ٢٠٢١ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، پیاوێکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی "کیانووش عەزیزی"ی تەمەن ٤٨ ساڵ چووەتە سەر ماڵی باوکی و خوشکێکی خۆی بە ناوی "فریشتە عەزیزی"ی تەمەن ٣٥ ساڵ و برایەکی بە ناوی "میلاد عەزیزی"ی تەمەن ٣٠ ساڵ و هەرسێکیانی داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتوونی.
ههروهها ڕێكخراوهكه ئاماژهی بهوهش كردووه،منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی فریشتەش بەهۆی ئەو دەستڕێژیە بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە."
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، " کیانووش بەهۆی کێشە لە سەر میرات خوشک و براکەی خۆی کوشتووە و ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە