حەوت ساڵ لە ئازاد کردنی شەنگال تێپەڕ بوو

حەوت ساڵ لە ئازاد کردنی شەنگال تێپەڕ بوو

پەیامی کورد...حەوت ساڵ لە ئازاد کردنی شەنگال تێپەڕ بوو

ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی رزگاركردنی شنگالە، كە بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی، هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەڵمەتێكی قارەمانانە، دوای  یەك ساڵ لە داگیركردنی ناوچەكە، لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە 13ی 11ی 2015 رزگار كرا.

چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی  داعش، لە 3ـی ئابی 2014  هێرشیان كردە سەر ناوچەی شنگال، كە شارێكی كوردستانییە و زۆرینەی خەڵكەكەی كوردی ئێزدین و سەر بە ئیدارەی پارێزگای نەینەوایە و داگیریان كرد و جێنۆسایدیان دەرهەق بە خەڵكی ئەو ناوچەیە پەیڕەو كرد، ژمارەیەكی ئێجگار زۆر لە پیاو و ژن و گەنج و منداڵیان دەستگیر كرد و لەو ژمارەیەدا زۆریان لەناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا زیندەبەچاڵ كردن و كچ و ئافرەتەكانیشیان بردن و كڕینی فرۆشتنیان پێوە كردن. ئەوەی مایەوە و نەكەوتە بەردەستیان بەرەو شارەكانی هەرێمی كوردستان كۆچیان كرد و تا ئێستاش ژمارەی هەرە زۆری ئەو ئاوارانە لە كەمپەكاندا لە هەرێمی كوردستان لەژێر خێوەت ژیان بەسەر دەبەن.

دوای داگیركردن و جینۆسایدكردنی شنگال لەلایەن تیرۆریستانەوە، سەرۆك بارزانی، بەڵێنی بە هاووڵاتییانی كوردی ئێزدی دا، كە شنگال رزگار دەكات و تۆڵەی شەهیدان لە تیرۆریستانی داعش دەكاتەوە.

رۆژی 13ی 11ی 2015، دوای ساڵێك لە داگیركردنی شنگال، لە ئۆپراسیۆنێكی دوو رۆژیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، كە ژمارەیان حەوت هەزار و 500 پێشمەرگەی قارەمان بوو، لەژێر سەركردایەتیی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی، بە هاوكاریی هاوپەیمانان، هێرشیان بردە سەر چیای شنگال و دەوروبەری شنگال و توانرا تەواوی قەزای شنگال لە تیرۆریستان پاك بكرێتەوە و رزگار بكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە