پەیامی کورد ... جێگری سەرۆكوەزیران - وەزیری دارایی ، لەگەڵ بارۆن ئێما نێكڵسۆن و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاری عێراقی بەریتانی كۆبووەوە.
د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بارۆنیس خاتوو ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی ئەنجوومەنی كاری عێراقی – بەریتانی و شاندێكی یاوەری لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کرد.
لەم دیدارەدا باس لە میكانیزمی پێشخستنی ژینگەی كار كرا لە عێراق و گرینگیدانی زیاتر بەرۆڵی كەرتی تایبەت لە هەموو بوارەكان دا .
جێگری سەرۆكوەزیران گوێبیستی ڕوونكردنەوەیەك بوو لەبارەی كاری كۆمپانیاكانی سەر بەم ئەنجومەنە لە بەغدا وتیشك خرایە سەر ئەو كۆسپانەی دێنە بەردەمیان، هاوكات د. فوئاد جەختی لەسەر پێویستی نەهێشتنی هەموو تەگەرەكانی بەردەم كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەم ئەنجوومەنە كردەوە بەتایبەتی لەڕووی وەستان بەڕووی بیروكراسییەتەوە.
دووپاتیشی كردەوە كەرتی تایبەت رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گەشەپێدانی ئابووری و بوژاندنەوەی، پێویستە رۆڵی خۆی ببینێت لە پرۆسەی دووبارە بونیادنانەوە و پێشخستنی بواری ئابووری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە