پەیاما کورد ـ بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکانی نزیک لە سوپای پاسداران، شەوی ڕابردوو لە سنووری پیرانشار و باشووری کوردستان لە نێوان سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراوە تێکهەڵچوون ڕووی داوە کە ئەفسەرێک کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.
ماڵپەڕی (فارسنیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران لەمبارەوە لەزاری قاسم ڕەزایی، فەرماندەیی سنووری (ناجا)ەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو تێکهەڵچوونە لە قووڵایی دوو کیلۆمتەریی ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نزیک سنووری حاجی ئۆمەران ڕووی داوە کە ئەفسەرێکی سوپای پاسداران بەناوی "سەید محەمەد هاشمی" کوژراوە و سەربازێکی دیکە بەناوی کەسرا عەبدولعەلیزادە" بریندار بووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شەڕە لەگەڵ گرووپێکی شەڕەخواز (ئەشرار) ڕووی داوە کە کەسێکیان کوژراوە و ئەوانی دیکەش هەڵاتوون.
لە ئەدەبیاتی سیاسیی کۆماری ئیسلامیدا دەستەواژەی (ئەشرار) بۆ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژبەری ئێران بەکار دەهێندرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە