پاپا فرانسیس بۆ ڕاگرتنی شەڕ داوای کۆبوونەوە لە پووتین دەکات

پاپا فرانسیس بۆ ڕاگرتنی شەڕ داوای کۆبوونەوە لە پووتین دەکات

پەیامی کورد... پاپا فرانسیس بۆ ڕاگرتنی شەڕ داوای کۆبوونەوە لە پووتین دەکات

پاپا فرانسیس ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد، کە داوای کۆبوونەوەی لە ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کردووە بەمەبەستی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئەو وڵاتە لە ئۆکراینا، بەڵام تا ئێستا پووتین هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

پاپا فرانسیس بە میدیاکانی ئیتاڵیای ڕاگەیاندووە، دەیەوێت لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین گفتوگۆ بکات و ببێتە هۆکاری ڕاگرتنی ئەو شەڕەی لە ئۆکراینا هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کردووە.

پاپا باسی لەوە کردووە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەلایەن کۆشکی کریملینەوە پێنەگەیشتووە بۆ ئەو داوایە.

پێشتر ڤلۆدیمێر زیلینسکی داوای لە پاپا فرانسیس کرد سەردانی وڵاتەکەی بکات و ببێتە نێوانگیری لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ بۆ کۆتاییپێهێنانی شەڕ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە