به‌پێی هەواڵ و زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕانیه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن گروپێكی نێو یه‌كێتی به‌هاوكاری ده‌زگای میتی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر درووست ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كه یه‌كیتی هه‌وڵی ڕازی کردنی حكومه‌تی توركیا ده‌دات به‌وه‌ی كه هیچ پاڵپشتی و هاوكارییه‌كی په‌كه‌كه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تر ناكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین دۆسیە و شوێنی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌یان پێشكه‌ش به كۆنسوڵگه‌ری گشتی توركیا كردووه.
هەروەها زانیارییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، مه‌ترسییه‌كنی سه‌ر په‌كه‌كه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له زیادبووندایه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌میل بایک، هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی ڕێکخستنه‌کانی سلێمانی په‌که‌که‌ی بینیوه و پێیگوتوون: دۆخی سلێمانی نا ئارام ده‌بێت و گوتویه‌تی: هیچ باوەڕیتان به یه‌کیتی نه‌بێت، چوونكه هه‌ست ده‌كه‌ین موئامه‌ره‌یه‌ك له‌دژمان به‌ڕێوه‌یه، ده‌بێ خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاماده بكه‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە