جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسى کورد هۆشداری دەداتە ئەردۆغان

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسى کورد هۆشداری دەداتە ئەردۆغان

پەیامی کورد      ...   جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسى کورد هۆشداری دەداتە ئەردۆغان

 ڕۆژنامەى Korkusuz ى تورکیا: سەرۆککۆمارى ئەمریکا هۆشدارى بە ئەردۆغان داوە کە دەست لە مەهەپە هەڵگبرێت و پرسى کورد لەسەر فۆرمۆڵەیەکی بەرفراوان حازر بکا تاکوو دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی کۆرکۆسۆز ی تورکیا سەرۆککۆماری ئەمریکا جۆ بایدن ، هۆشداری داوەتە سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان و رایگەیاندووە : دەست لە حیزبی مەەهەپە هەڵبگرێت و لە سەر پرسی کورد فۆرمۆڵەیەکی بەرفراوان ئامادە بکات  تاکوو دۆخەکە لەوە ئاڵۆزتر نەبووە .

لە ١٤ی حۆزەیران دا لە بڕۆکسل لە کۆبوونەوەی لووتکە بە ئامادەبوونی سەرۆکەکانی ناتۆ بەڕێوەچوو و سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان پێکەوە ووتووێژیان ئەنجام دابوو .

نووسەری ڕۆژنامەی کۆرکۆسۆز ئەحمەد تاکان دەڵێ : ئەو دەربارەی ناوەڕۆکی گفتۆگۆ یەکانی نێوان بایدن و ئەردۆغان زانیاری زۆر گرینگی بە دەست هێناوە بەڵام بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەو زانیارییانە چاوەڕێی ووتاری سەرۆکی مەهەپە ی دەوڵەتی باخچەلی لە ووتاری هەفتانەی فڕاکسیۆنی پارتەکەی خۆیدا لە پەرلەمانی تورکیایە .

تاکان هەروەها ئاشکرای دەکات کە لە دوای ووتارەکەی سەرۆکی مەهەپە ئەویش زانیارییەکانی خۆی کە پشتڕاست دەکرێنەوە و ووتی : ئەو زانیارییانەی کە من لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆدا بە دەستیهێناوە و لە ووتاری هەفتانەی فڕاکسیۆنی مەهەپە دا پشتڕاست کراوەتەوە ئەوەیە کە لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە دژی ئەردۆغان ڕاگەیندرا  کە ئەو دەبێ دەست لە مەهەپە هەڵبگرێت و لە سەر پرسی کورد فۆرمۆڵەیەکی بەرفراوان ئامادە بکات تاکوو دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبووە .

پارتی تەڤگەری نەتەوەپەرستی " مەهەپە " پارتییەکی دژ بە نەتەوەی کورد ە و ڕەگەز پەرەستە و هاوپەیمانی سەرەکی ئاکەپە یە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە