جۆن بۆڵتۆن: دژبەرانی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە پڕچەک دەکرێن!

جۆن بۆڵتۆن: دژبەرانی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە پڕچەک دەکرێن!

پەیامی کورد... جۆن بۆڵتۆن: دژبەرانی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە پڕچەک دەکرێن!

ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت دژبەرانی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە پڕچەک دەکرێن!.

لەمبارەیەوە جۆن بۆڵتۆن کە بە دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراوە، بە کەناڵی بی بی سیی ڕاگەیاند کە نەیارانی ئێران (ئاژاوەگێڕان) بەو چەکانەی کە لە بنکە سەربازییەکان و لە هەرێمی کوردستانەوە بە دەستیان دەگات، پڕچەک دەکرێن و پیشاندەری ئەوەیە کە ئەوان بێ چەک نین.

هاوكات بۆڵتۆن ئامۆژگاریی حکومەتی ئەمریکای کرد کە درێژە بە دەستێوەردانەکانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێراندا بدات و ئەوەی پێویستە ڕادەستی نەیارانی تارانی بکات.

ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا هەروەها ڕەخنەی لە حکومەتەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش گرت کە لە دوو ساڵی ڕابردوو هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانی داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە