پەیامی کورد... جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد
جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کرایە ئامانج کە هێزەکانی ئەمریکای تێدان.
باس لەوەش کراوە، هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە سەر ئەو بنکە سەبازییە.
لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە، هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە