پەیامی کورد ... بەهۆی تووندوتیژیەكان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، جێگری پارێزگاری نەجەف دەستی لەكاركشاندەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ حكومەتی ئێستا ناگەنە هیچ چارەسەرێك.
تەلال بیلال جێگری پارێزگاری نەجەف لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بە ئاماژەدان بە كوژران و برنیداربوونی دەیان خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكانی رۆژی پێنج شەممەی پارێزگاكەی رایگەیاند، وەك پاڵپشتیەك بۆ رۆڵەكانی عێراق دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
وتیشی، بەو هیوایە بەشداری ئەم حكومەتەی ئێستای عێراقی كردووە كە رێگە چارەیەك بۆ داواكاریەكانی خەڵك بدۆزێتەوە، بەڵام بۆی دەركەوتووە هیچ چارەسەرێك لە لای ئەم حكومەتە نییە.
بەهۆی توندوتیژیەكانی رۆژی پێنج شەممە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە زیقار و نەجەف ئەمە دووەم بەرپرسی خۆجێییە كە دەستلەكاربكێشێتەوە.
پێشتریش پارێزگاری زیقار بەهەمان هۆكار دەستبەرداری پۆستەكەی ببوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە