پەیامی کورد ... سۆسیاڵ دیموکراتەکان سەرکەوتووى هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دانیمارک ن .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان مەتە فرێدریکسۆن کە تەمەنی ٤١ ساڵە و دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیری دانیمارک، ڕایگەیاندووە لە دەوڵەتی پێشوو، تووندتر و زیاتر درێژە بە سیاسەتی کۆچبەران دەدەین.
ئەگەرچی ئەنجامەکان هەندێک کەمتر بوون لەوەی چاوەڕوان دەکرا و تەنانەت کەمتر لە ئەنجامەکانی ئەو حزبە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڵام سۆسیاڵ دیموکراتەکان بە ٢٥.٩ لەسەد، سەرکەوتنیان بە دەست هێنا.
فرێدریکسۆن دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە کۆڕی لاینگرانی خۆیدا گووتی: ئێوە منتان هەڵبژارد و بڕیاری ئەوەتان دا دانیمارک زۆرینەیەکی سیاسی نوێ ڕابەرایەتی بکات و بەرەو هیوایەکی نوێ هەنگاو بنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە