پەیامی کورد ... بە پێشنیاری پووتین ترامپ لەگەڵ گرووپی ٥ی ئەتۆمی چاوپێکەوتن دەکات
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : فەڕەنسا ، چین و لەم دواییانەش ترامپ لە پێشنیارەکەی ڕووسیا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی گرووپی ٥ی شەورای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتییان کرد .
بە پێێ راپۆرتێک ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : سەرۆککۆماری ئەمریکا سۆناڵد ترامپ بەم دواییانە پێشوازی کردووە لە پێشنیارەکەی ڕووسیا بۆ بەرێوەبردنی کۆبوونەوەی گرووپی ٥ی ئەندامانی هەمیشەیی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان .
هەروەها ڕایگەیاندووە : سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، ڕابەری چین و بەم دواییانەش دۆناڵد ترامپ ڕەزامەندی و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم پێشنیارە ڕاگەیاندووە .
پێشتر ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا هاوکات لەگەڵ ووتاری خۆی لە پێنجەمین دانیشتنی جیهانی هۆلۆکۆست پێشنیاری دابوو کە بەرپرسانی دەوڵەتانی ئەندامی هەمیشەیی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک تەشکین بکەن و ڕایگەیاندبوو کە مۆسکۆ بە نیاز نییو ئەم پێشنیارە دوور بخاتەوە و ئەوان ئەم پێشنیارە بپ ڕابەرانی گرووپی ٥ دەنێرن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە