بەرپرسێکی پارتی: جموجۆڵی داعش لە مەخموور زۆر بووە

بەرپرسێکی پارتی: جموجۆڵی داعش لە مەخموور زۆر بووە

پەیامی کورد … بەرپرسێکی پارتی: جموجۆڵی داعش لە مەخموور زۆر بووە

 

كرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی مەخموری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد: جموجۆڵی داعش لە سنوری مەخمور زۆر بوە، گوندەكانی سنورەكە هەموی چۆڵ كراون بە تایبەت كوردنشینەكان.

 

كرمانج عەبدوڵڵا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە: جموجۆڵی داعش لە سنوری قەزای مەخمور زۆرە، نمونەش بۆردومانی بەردەوامی هاوپەیمانانە بۆ سەر ئەو چەكدارانە چونكە زانیاریی هەواڵگریان هەیە، بەردەوامیش لە زیادبوندان بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی هەیە و هێزە عێراقییەكان ناتوانن بیپارێزن.

 

رونیشیكردوەتەوە: حكومەتی عێراق جدی نیە لە پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنیەكان، چونكە بڕیار بوو شەش ناوەندی هەماهەنگی دابنرێن و یەكێك لە مەخمور بێت كە دەتوانرا جوڵەی داعش سنوردار بكرێت، بەڵام بەداخەوە هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆیە زیادبونی داعش هۆكارەكەی حكومەتی عێراقە.

 

بەرپرسی لقی مەخموری پارتی ئاماژەی بەوەشداوە: گوندەكانی سنوری مەخمور هەموی چۆڵ كراون لە ترسی داعش و تاك تاك ماون، خەڵك ئامادە نییە ژیانی خۆی بخاتە مەترسیەوە بۆیە ناچارن گوندەكان چۆڵ بكەن، تەنها ئەوانە نەبن مەڕدارن و داعشیش زیاتر دەستدرێژی دەكات سەر كورد، بەشێكی داعش بە رۆژ لەگەڵ حەشدی شەعبیدان بۆیە ژیانی ئەوانەی ماون لە مەترسیدایە و بە ناچاری لەناوچەكانیان ماونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە