نوری مالیکیش سکاڵا تۆمار دەکات

نوری مالیکیش سکاڵا تۆمار دەکات

نوری مالیکی سەرۆکی قەوارەی دەوڵەتی یاسا، ناڕەزایی دەربڕی رایگەیاند، کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سکاڵا تۆماردەکات. 

ئەمڕۆ (١٤)ی ئایار، هیشام روکابی وتەبێژی نوسینگەی نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کە لەبارەی ئەنجامی دەنگدانەوە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سکاڵایان پێشکەش کردووە بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

راشگەیاندووە، کە ''ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبووە، چونکە ئاستی جەماوەریی دەوڵەتی یاسا و ئامادەبوونی لایەنگرانی لەو ئاستە بەرزترە''.

روکابی ئاشکراشیکردووە، کە ''نوری مالکی دەیەوێت هاوپەیمانێتییەکی گەورە لەنێوان لایەنەکانی شیعە و سونە و کورد دروستبکات''.

وتەبێژی نوسینگەی مالیکی دەشڵێت، ''لەبەرامبەر ئەو تەزویرانەی کە ئەنجامدراون، سکاڵامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆن تۆمارکردووە''.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە