حەفتا لە سەدی ژنانی خوێندەواری ئێرانی بێکارن

حەفتا لە سەدی  ژنانی خوێندەواری ئێرانی بێکارن

پەیامی کورد … حەفتا کە سەدی  ژنانی خوێندەواری ئێرانی بێکارن

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، سەتا ٧٠ی ژنانی خوێندەوار لە ئێران بێکارن.

دکتور نەییەرە تەوەکولی، لێکۆڵەر لە بواری ژناندا دەڵێ: ” یەکێک لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی بێکاریی ژنان لە ئێراندا، ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ئێران کارکردنی ژنان بە هەند وەرناگرن. هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە کاریگەریی لەسەر شوناسی تاکەکەسی ژنانی خوێندەواردا دانێ و بەشێک لەو ژنانە هیوایان بە کارکردن لە کۆمەلگەدا نامێنێ، سەرەڕای ئەوەی کە ژنانی پسپۆڕ تا تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی باڵا تێچوویەکی زۆری ماڵییان داوە، بەڵام بە هەند وەرنەگرتیان بووەتە هۆی ئەوەیکە واز لە چوونە سەر کار بهێنن.”

ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، نیشان دەدەن کە ڕێژەی بێکاریی ژنانی خوێندەوار لە ئێران سەتا ٧٠یە و هەر بەپێی ئەو ئامارە لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی‌دا، پشکی “حەشیمەتی بێکار” کە خوێندنی باڵایان تەواو کردووە سەتا ٣٨.٩ بووە کە لەو ڕێژەیە پشکی ژنان سەتا ٢.٩ بەرزبووەتەوە و گەیشتووە بە سەتا ٧٠.٤ و ئەو بابەتە بێ‌هوایی زۆری لە نێوان ژنانی خوێندەواردا دروست کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە