پەیامی کورد... ئه‌مریكا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات
دوای زنجیره‌یه‌ك هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كات.
كۆڵۆنێڵ ڤینتۆرا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پنتاگۆن به سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندووه دوای هێرشه‌كان په‌له كراوه له بڵاوه‌پێكردنی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری جۆری ئه‌ی 10 له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها واشنتۆن بڕیاری مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری له ناوچه‌كه داوه بۆ پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی كه سه‌رپه‌رشتیی چالاكییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
وته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن وتیشی واشنتۆن ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تی له‌ناكاوه ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
ڤینتۆرا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جۆرج ئێچ ده‌بلیو بوشی هێرشبه‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌یی ئه‌وروپیی ئه‌مریكیدا له‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه، هاوكات له سیستمی دژه‌موشه‌كی ی‌و ئیس ئێس و به‌له‌می هێرشبه‌ر و كه‌شتیی هێزی پشتیوانی پێكهاتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە