سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی، وڵامێکی توندی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپیۆی دایەوە لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و ئەو سزایانەی کە بەسەر ئێراندا دەیسەپێنن، ڕۆحانی "ئێوە کێن بڕیار لەسەر ئێران و هەموو جیهان دەدەن؟"
سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی، وڵامێکی توندی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆی دایەوە لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و ئەو سزایانەی کە بەسەر ئێراندا دەیسەپێنن، لەمبارەیەشەوە ڕۆحانی وەڵامێکی توندی ئەمریکای دایەوە، لە تارانی پایتەختدا ڕۆحانی لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، ئێمە ڕازی نابین کە ئەمریکا بڕیار لەسەر هەموو دونیا بدات.
ڕۆحانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا دەیەوێت بەهۆی دروست کردنی پاڵەپەستۆ لەسەر وڵاتەکان بڕیارەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام ئەوان بەم ڕووداوانە ڕازی نابن، ڕۆحانی” هەتا دوێنێ لە سەنتەری جاسوسی وڵاتدا بوو ئێستا بووەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە پێویستە چی بکرێت، ئێوە کێن کە لەسەر ئێران و هەموو جیهان بڕیار دەدەن.”
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پۆمپیۆ، کۆمەڵێک داواکاری ئاشکراکرد کەخۆیان لە 12 مادە دەبینەوە کە پێویستە بەرامبەر ئێران جێبەجێبکرێت، گرنگترینی ئەو داواکاریانەش پاڵەپەستۆی ئابووری و وەبەرهێنانە لە ئیراندا کە بە بەهێزترین پاڵەپەستۆی وەبەرهێنان دادەنرێت کە هەتا ئێستا بەسەر ئێراندا سەپێنرابێت.
پۆمپیۆ، ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرانی ئێران ئەگەر ڕێڕەوی خۆیان نەگۆڕن پێویستە لەپێناو ئابووری ئێراندا شەڕێکی گەورە ئەنجامبدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە